Erbil 33°C سێشەممە 24 ئەیلوول 15:30

فرمێسک ئه‌لبوومی " ئاره‌زووی فرین " بڵاوده‌کاته‌وه‌

له‌ دوای 7 ساڵ ئه‌لبومه‌ نوێكه‌ی به‌ كۆتا هات
کوردستان TV
100%


خانمه‌ گۆرانیبێژی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ( فرمێسك حافیز ) دوای حه‌وت ساڵ كاركردن له‌سه‌ر ئه‌لبوومه‌ تازه‌كه‌ی ، له‌ ئێستادا كاره‌كانی ته‌واو بووه‌ و به‌م نزیكانه‌ بڵاویده‌كاته‌وه‌ .

ئه‌م گۆرانیبێژه‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام رێكلامێكی بۆ ئه‌لبوومه‌ تازه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ ، كه‌ له‌ دوای 7 ساڵ ئه‌لبومه‌ نوێكه‌ی له‌ ئێستادا به‌ كۆتا هاتووه‌ و له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا بڵاویده‌كاته‌وه‌ .

ئاره‌زووی فرین ناوی ئه‌لبوومه‌ تازه‌كه‌ی " فرمێسك " ه‌  به‌ڵام ناوبراو ئاشكراینه‌كردووه‌ ئه‌م ئه‌لبوومه‌ له‌ چه‌ند تراك پێكهاتووه‌ و هه‌روه‌ها هیچ ئاماژه‌یه‌كیشی به‌ كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومه‌كه‌ی  نه‌كردووه‌ .

فرمێسك چه‌ند ساڵێك ده‌بێت هیچ به‌رهه‌مێكی هونه‌ریی تازه‌ی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌ ، زیاتر له‌ ئه‌ورووپا ئاهه‌نگ و كۆنسێرت سازده‌كات .

فرمێسك حافیز خه‌لكی شاری مه‌هاباده‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ، خاوه‌نی ژماره‌یك له‌ ئه‌لبووم و ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییه‌ و چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ ئه‌ورووپا ده‌ژی . 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.