" مریه‌م و ئاریا " دوو هونه‌رمه‌ندی شاری تارانن و ماوه‌ی دوو مانگ ده‌بێت له رێگه‌ی هونه‌رمه‌ندێكی رۆژهه‌ڵاته‌وه به ناوی " قاره‌مان نه‌قشبه‌ندی " هاتوونه‌ته شاری سلێمانی و له ئێستادا له ریستۆرانته 5 ئه‌ستێره‌كان به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانیان پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان ده‌كه‌ن .
ئاریا ئاشكرایده‌كات ئه‌وان گروپێكیان پێكهێناوه به ناوی " ڤی ئای پی " و بۆ هه‌ر شه‌وێكی ئاهه‌نگیش چوار سه‌د بۆ پێنج سه‌د دۆلار وه‌رده‌گرن ، ناوبراو وتیشی ،مه‌ریه‌می هاوسه‌ری گۆرانییه‌كانی هه‌ریه‌ك له ( هایده و مه‌هه‌ستی و گوگوش ) ده‌لێته‌وه و خۆیشی به ژه‌نینی ئامێره میوزیكیهكان هاوكاری ده‌كات .
قاره‌مان نه‌قشبه‌ندی له گه‌ل" مه‌ریه‌م و ئاریا " به یه‌كه‌وه به‌شداری له شه‌وه ئاهه‌نگه‌كان ده‌كه‌ن و به شێوه‌ی راسته‌وخۆ گۆرانی بۆ ئاماده‌بووان ده‌ڵێن ، هه‌ریه‌ك له قاره‌مان و مه‌ریه‌م گۆرانییه كوردییه‌كان فارسیه‌كان ده‌ڵێنه‌وه و " ئاریا " ش به ئامێره‌كانی مۆسیقا هاوكاریان ده‌بێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.