Erbil 28°C دووشەممە 23 ئەیلوول 19:27

مه‌هاباد گۆرانییه‌کی تازه‌ تۆمار ده‌کات

40 ساله‌ ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌
کوردستان TV
100%

گۆرانیبێژی ناسراوی كورد " مه‌هاباد ئیبراهیم " ڤیدیۆ كلیپێكی تازه‌ی خۆی له‌ ژێر ناوی " خۆشه‌یستی " بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

ئه‌م گۆرانیبێژه‌ ئاشكرایده‌كات نوێترین گۆرانی خۆی تۆماركردووه‌ ، به‌ڵام تا ئێستا كلیپی بۆ گۆرانیه‌كه‌ نه‌كردووه‌  و بریاری داوه‌ به‌م نزیكانه‌ كاری كلیپی بۆ بكات ، ناوبراو وتیشی ، ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی هونه‌ری دیكه‌ی له‌ به‌رده‌ستدایه‌ و له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌نجامیان ده‌دات .

مه‌هاباد ئیبراهیم خه‌لكی شاری هه‌ولێره‌ ، به‌ڵام له‌ ولاتی ئه‌مریكا گه‌وره‌ بووه‌ و نزیكه‌ی 40 ساله‌ ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌ و چه‌ند سالێكه‌ گه‌راوه‌ته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.