Erbil 28°C دووشەممە 23 ئەیلوول 19:30

رێبین گۆرانییه‌کی نۆێ تۆمارده‌کات

به‌ شێوه‌ی كلیپ وه‌ك به‌رهه‌مێكی تاك به‌ سینگل بڵاویده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%


هونه‌رمه‌ند " رێبین جه‌مال " ئه‌گه‌رچی وه‌ك ژه‌نیارێكی به‌ ئه‌زموونی ئامێری كلارنێت ناسراوه‌ ، له‌ هه‌مان كاتدا گۆرانیبێژێكی ده‌نگخۆشه‌ ، تیشكده‌خاته‌ سه‌ر چه‌ند لایه‌نێكی كاره‌ هونه‌ریه‌ه‌كانی خۆی به‌ تایبه‌ت به‌رهه‌مهێنانی گۆرانیه‌كی تازه‌ی خۆی .

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ئاشكرایده‌كات له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی ئاماده‌كردن و به‌رهه‌مهێنانی گۆرانییه‌كی تازه‌یه‌ كه‌ له‌ ستۆدیۆ هه‌موو كاره‌كانی به‌ره‌و ته‌واوبوون ده‌روات ، وتیشی كه‌ به‌ نیازه‌ ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی به‌ شێوه‌ی كلیپ وه‌ك به‌رهه‌مێكی تاك به‌ سینگل بڵاوبكاته‌وه‌ .

رێبین ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات ێستا سەردەم سەردەمی گۆرانیی ناخۆشە، خەریكە جارێكی دیكە تەوژمێكی گۆرانیی بیانی بەسەر مەیدانی گۆرانی كوردی باڵادەستی خۆی دەنوێنیت .

جێی باسه‌ گۆرانییه‌ تازه‌كه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌ تێكستی ( ئه‌كره‌م ئه‌مین ) ه‌ و ئاوازه‌كه‌شی هونه‌رمه‌ند خۆی دایناوه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.