دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له كاركردن و سه‌رقاڵ بوون بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌لبوومێكی تازه ، خانمه میوزیكژه‌ن و گۆرانیبێژی كورد " كه‌نار ته‌ها " یه‌كه‌مین ئه‌لبومی خۆی له ژێر ناوی " راز و نیاز " بڵاوكرده‌وه .
كه‌نار ئاشكرایده‌كات سه‌رجه‌م كاره‌كانی ئه‌لبوومه تازه‌كه‌ی به ناوی " راز و نیاز " كه بریتییه له ئه‌لبوومێكی نوێی گۆرانی ته‌واو بووه ، وتیشی ئه‌لبوومه‌كه‌ی له ژماره‌یه‌ك گۆرانی و پارچه میوزیكی جۆراوجۆر پێكهاتووه و زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانیش فۆلكلۆرن و له ستۆدیۆی لور كاره‌كان ئه‌نجامدراون .
" سووره گوڵ ، شیرینێ ، مه‌گری ، نازدار یار ، مه‌ستووره و شه‌یدا " ناوی ئه‌و 6 تراكهن كه ئه‌لبوومی راز و نیاز پێكده‌هێنن ، نزار زێوێی كاری دابه‌شكردن و میكس و ماسترینكی بۆ بۆ ئه‌لبوومه‌كه ئه‌نجامداوه و هه‌ریه‌ك له جه‌نگین جه‌مال ، كۆسار فه‌تاح و ئه‌فشین جه‌مال ئهڵساون به ئه‌نجامدانی كاری میوزیك .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.