به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كلیپێكی گۆرانی بۆ گۆرانیبێژ " دینا " هه‌ریه‌ك له " هه‌ڵكه‌وت زاهیر " ی ئاوازدانه‌ر و هونه‌رمه‌ند " دینا " له ئێستادا چوونه‌ته وڵاتی لوبنان .
هه‌ڵكه‌وت له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك وێنه‌یه‌كی خۆی و گۆرانیبێژ " دینا " ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه بۆ ئه‌نجامدانی كلیپێك بۆ " دینا " سه‌ردانی ئه‌م وڵاته‌یان كردووه ، بێ ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی كلیپه‌كه هیچ زانیارییه‌ك بدركێنێت .
هه‌ڵكه‌وت زاهیر بۆ یه‌كه‌م جار پێش چه‌ند ساڵێك وه‌ك تاكه ئاوازدانه‌ری كورد له فێستیڤاڵێكی موزیكی جیهانی كه له توركیا ئه‌نجام درا، خه‌ڵاتی باشترین ئاوازدانه‌ری ساڵی له‌سه‌ر ئاستی دنیا پێ به‌خشراوه،له‌وێشدا كه به پێی ڕێسای فێستیڤاڵه‌كه ئه‌لبوومێكی بۆ به‌رهه‌م دێنن، زاهیر ئه‌لبوومێكی ئاینی پێشكه‌ش كرد .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.