گۆرانیبێژی رۆژئاوای كوردستان " بیریڤان جه‌عفه‌ر" كه ئێستا له ئیمارات نیشته‌جێیه ، له ئێستادا سه‌رقاڵی ئاماده‌كردن و تۆماركردنی دووه‌م گۆرانی خۆیه‌تی به شێوه‌زاری كرمانجی و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا بڵاویده‌كاته‌وه .
بێریڤان له ساڵی ( 1990 ) له عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان له خانه‌واده‌یه‌كی هونه‌ریی گه‌وره و دایكێكی ده‌نگ خۆش له دایك بووه ، دوای ئه‌م شهر و ماڵوێرانییه‌ی به‌سه‌ر وڵاتی سووریا و رۆژئاوای كوردستان دووچاری هاتن ، ناچار ده‌بێت له‌گه‌ل خانه‌واده‌كه‌ی عه‌فرین جیبهێلێت له " دوبه‌ی بنیشێته‌وه و ، ماوه‌ی 3 ساڵه له دوبه‌ی خه‌ریكی كاری هونه‌رییه .
ئه‌م گۆرانیبێژه ئاشكرایده‌كات هه‌مان ئه‌و ساڵه‌ی ده‌گاته دوبه‌ی لەگەڵ هونەرمەندی ناسراو" سەعید گاباری " ئاهەنگی نەورۆز لە ئیمارات ساز ده‌كه‌ن، لەوێ بە كوردی و عەرەبی گۆرانی ده‌ڵێت هەروەها بە شێوەزاری كەنداویش گۆرانی ده‌ڵێت .
وتیشی میدیای عەرەبی زۆر زۆر یارمەتیی ئه‌ویان داوه ، بۆ نموونە دوایین گۆرانی كە " یوسف عومانی" لە گوگل بڵاوی كردەوە لە نێو میدیای عەرەبی گرنگییەكی زۆری پێدرا ، هه‌روه‌ها گۆرانییەکی بەناوی « بعد قلبی » بەزمانی عەرەبی و شێوەزاری ئیماراتی وکەنداوی تۆمارکردووه ، کە لە ئاواز‌و تێکستی یوسف عومانییە، ئەم گۆرانییە پێشوازییەکی زۆر باشی لێکراوە، ئێستا ئەم گۆرانییە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتیوب هەیەو بینەرێکی زۆری هەبووە .
جێی باسه بێریڤان جه‌غفه‌ر ماووهیهكه له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندێكی ناسراوی عه‌ره‌ب خه‌ریكی كارێكی هونه‌ری هاوبه‌شه كه بریتییه له گۆرانییه‌ك به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی كه بریاره له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوودا بیكه‌ن به سوپرایزو بڵاویبكه‌نه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.