به‌شار مسته‌فا خه‌ڵكى شارى دهۆك ، كه‌سایه‌تى دیارى وه‌رزشى كوردستان و عێڕاق، ناوبراو له‌پشكى كورد له‌پۆستى جێگرى سه‌رۆكى لێژنه‌ى ئۆلۆمپى عێراق و سه‌رۆكى یه‌كێتى كیك بۆ كسینگى عێراقه ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌ڕێگاى كه‌ربه‌لا - به‌غدا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى نه‌ناسراو ڕفێندراوه .
به‌شار مسته‌فا دوای ڕفاندنى تا ئێستا سۆراغى دیار نیه ، له‌لایه‌ن كام گروپ و هێزى چه‌كدار بردراوه به‌ره‌و شوێنى نادیار .
به‌شار مسته‌فا بۆ جارى دووه‌مه له‌لایه‌ن چه‌كدارانى نه‌ناسراو ده‌ستگیر ده‌كرێت پێشووتر له‌سالى 2009 ڕفێندراوه ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بۆ جارێكى دیكه جێگرى سه‌رۆكى لێژنه‌ى ئۆلۆمپى عێراق كهپۆستهكه پشكى كورده ده‌ڕفێندرێت ، به‌شار مسته‌فا بۆ پرسه‌ى یه‌كێك له‌ئه‌ندامانى یه‌كێتى كیك بۆكسینگى عێراق سه‌ردانى كه‌ربه‌لاى كردبوو له‌ڕێگا له‌كاتى هاتنه‌وه‌ى بۆ به‌غدا له‌لایه‌ن گروپى نه‌ناسراو ده‌ڕفێندرێت
به‌رپرسێکى کورد له‌به‌غدا ده‌ڕفێندرێت
له‌ڕێگاى كه‌ربه‌لا - به‌غدا ڕفێندراوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.