Erbil 31°C شەممە 21 ئەیلوول 17:46

حه‌شدى شه‌عبى له‌که‌رکوک هه‌ڵده‌که‌وتێته‌ سه‌ر قوتابخانه‌یه‌کى خوێندنى کوردى

به‌مه‌به‌ستى پشكنین بۆ قوتابخانه‌كه‌ هێزه‌كه‌ هه‌ڵیكوتاوه‌ته‌ سه‌ریان
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌شارى كه‌ركوك هێزه‌كانى عێراقى و میلیشیا شیعه‌كان هه‌ڵیان كوتاوه‌ته‌  سه‌ر قوتابخانه‌ى  سه‌روه‌ران ى سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڕه‌كى 16 ى ئاب  ، دواتر هێزه‌ ئه‌منیه‌كان پشكنین بۆ جانتاى قوتابیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، پاشتر قوتابیانى قوتابخانه‌كه‌ كه‌له‌قۆناغى سه‌ره‌تایی خوێندنن  ده‌هێندرێن بۆ گۆڕه‌پانى قوتابخانه‌ به‌مه‌به‌ستى پشكنین له‌هۆڵه‌كانى خوێندن و وه‌پشكنین بۆ ته‌واوى قوتابخانه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌درێت . 
 له‌سه‌ر ئه‌و هێزه‌ زۆر و به‌چه‌ند گروپ و هێزێك به‌شداریان كردووه‌ له‌ پشكنینى قوتابخانه‌ى سه‌روه‌ران ، هێزه‌كان ڕونكردنه‌وه‌یان نه‌داوه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى كاره‌كه‌یان به‌هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر قوتابخانه‌كه‌ و وه‌ ئاگادار كردنه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رانى قوتابخانه‌ ، ڕه‌وشێكى نائارام دروست ده‌بێت له‌قوتابخانه‌  له‌سه‌ر زۆرى ڕێژه‌ى به‌شداری هێزه‌ عێراقیه‌كان له‌هاتنیان بۆ سه‌ر قوتابخانه‌یه‌كى سه‌ره‌تایی 
له‌ شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر هێزه‌كانى عێراقى و هێزه‌ میلیشیاكانى شیعه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر شارى كه‌ركوك داگرت و داگیریان كرد ، به‌هۆى هاتنى ئه‌و هێزانه‌وه‌ ڕه‌وشى شاره‌كه‌ به‌نائارامى  دا تێپه‌ڕده‌بێت  وێڕاى له‌ساته‌ وه‌ختى هاتنى ئه‌و هێزانه‌ هه‌زاران خێزانى كورد له‌كه‌ركوك له‌شوێن و جێگاى خۆی ئاواره‌ بوو كه‌ڕه‌وشى داگیر كاری پێ قه‌بوڵ كراو نه‌بوو 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.