سه‌رۆكی لیستی نه‌سر له شاری سلێمانی رایده‌گه‌ێنێ ، وابریاره عه‌بادی سبه‌ی یان دوو سبه‌ی سه‌ردانی شاری سلێمانی بكات، هاوكات به‌رپرسێك له نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌ردانی سلێمانی ناكات و سه‌رۆك لیستیشیان له شاره‌كه‌دا نییه.
ئیبراهیم ره‌شید، سه‌رۆكی لیستی نه‌سر له شاری سلێمانی به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه: له میانه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان حه‌یده‌ر عه‌بادی ، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی لیستی نه‌سر له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتی: وابریاره عه‌بادی سبه‌ی یان دوو سبه‌ی سه‌ردانی شاری بكات.
به پێی گوته‌ی ئیبراهیم ره‌شید، دانیشتووانی شاری سلێمانی كرانه‌وه‌یه‌كی باشیان له هه‌مبه‌ر لیستی نه‌سر هه‌یه‌و حكومه‌تی خۆجێیش هه‌موو پێداویستییه‌كی بۆ پاراستنی باره‌گاكانی لیستی نهسردابین كردووه.
هاوكات به‌رپرسێك له نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندووه كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌ردانی سلێمانی ناكات و سه‌رۆك لیستیشیان له شاره‌كه‌دا نییه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.