ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له ساڵیادی بۆمبارانی قه‌ڵادزێدا په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له ساڵیادی بۆمبا بارانكردنی شاری قه‌ڵادزێ په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت: ڕژێمی به‌عس ئه‌و ڕۆژه ڕه‌شترین ڕق و قینی خۆی به‌سه‌ر قه‌ڵادزێدا باراند و ویستی به ته‌واوی شار و ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان له‌ناو به‌رێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاكامی تیاچوون بوو، سته‌مكاران و مه‌رگدۆستانی ئه‌و ڕژێمه بوو كه كوردستانی خستبووه به‌ر شاڵاوی بۆمباران و كیمیاباران و سووتاندن و ڕاگواستنی زۆره‌ملێ.
ڕاشیگه‌یاند: قه‌ڵادزێ و شار و گونده‌كانمان به سه‌ربه‌رزی و خۆڕاگری مانه‌وه و ئیراده‌ی ژیاندۆستی و ئاوه‌دانكردنه‌وه و شارستانیی گه‌له‌كه‌مان سه‌ركه‌وت، ئێستاش له‌جێی زانكۆیه‌كی شه‌هید، كوردستانییان خاوه‌نی ده‌یان زانكۆی سه‌رده‌میانه‌ن.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه..
" ئه‌مڕۆ چل و چوار ساڵ به‌سه‌ر بۆمبارانكردنی شاری خۆڕاگری قه‌ڵادزێ له‌سه‌ر ده‌ستی ڕژێمی پێشووی عێراقدا تێده‌په‌ڕێت كه بووه هۆی شه‌هیدبوون و برینداربوونی ده‌یان ڕۆڵه‌ی كوردستان، وێڕای به ئامانجگرتنی زانكۆی سلێمانی كه ئه‌و ده‌مه له سه‌روه‌ختی شۆڕشی ئه‌یلوولدا شاری قه‌ڵادزێی ئازاد له ئامێزی گرتبوو.
ڕژێم ئه‌و ڕۆژه ڕه‌شترین ڕق و قینی خۆی به‌سه‌ر قه‌ڵادزێدا باراند و ویستی به ته‌واوی شار و ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان له‌ناو به‌رێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاكامی تیاچوون بوو، سته‌مكاران و مه‌رگدۆستانی ئه‌و ڕژێمه بوو كه كوردستانی خستبووه به‌ر شاڵاوی بۆمباران و كیمیاباران و سووتاندن و ڕاگواستنی زۆره‌ملێ. قه‌ڵادزێ و شار و گونده‌كانمان به سه‌ربه‌رزی و خۆڕاگری مانه‌وه و ئیراده‌ی ژیاندۆستی و ئاوه‌دانكردنه‌وه و شارستانیی گه‌له‌كه‌مان سه‌ركه‌وت، ئێستاش له‌جێی زانكۆیه‌كی شه‌هید، كوردستانییان خاوه‌نی ده‌یان زانكۆی سه‌رده‌میانه‌ن.
ئاوه‌دانكردنه‌وه و سڕینه‌وه‌ی كاریگه‌ری و ئاسه‌واره نه‌رێنییه‌كانی ده‌یان ساڵه‌ی سیاسه‌تی وێرانكردن و به‌سووتماككردنی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی ڕژێمه سته‌مكاره‌كانی عێراق، له هه‌موو لایه‌نه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی و فه‌رهه‌نگییه‌كانه‌وه، له پلان و كاره هه‌ره له‌پێشینه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه كاری بۆ ده‌كات.
له‌م یاده‌دا، دروود و سڵاو بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی بۆمبارانی ساڵی ١٩٧٤ و ڕاپه‌ڕینه پیرۆزه‌كه‌ی ساڵی ١٩٨٢ی قه‌ڵادزێی خۆڕاگر و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان".
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
24/4/2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.