Erbil 28°C دووشەممە 23 ئەیلوول 07:30

 کۆڕەک تیلیکۆم: ئه‌و ژمارانه‌ى سالێکه‌ به‌کارنه‌هێنراون ده‌فرۆشینه‌وه‌

كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە
کوردستان TV
100%


كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئەو هاوبەشانەی ئاگادار دەكاتەوە كە ماوەیەكە هێڵەكانیان كارا نییە.

بە پێی ئاگادارییەكی كۆمپانیای پەیوەندی كۆڕەك تیلیكۆم، ئاماژە بەوە كراوە، كە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو هێڵانە دەكات كە ماوەیەكی زۆرە كارا نەكراونەتەوە.

لە راگەیاندراوەكە هاتووە، "بەگوێرەی ڕێنماییەکانی دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن (CMC)، ئاگادارتان دەکەینەوە هەموو ئەو ژمارانەی که ساڵێك یان زیاترە لەلایەن بەشداربووانەوە بەکارنەهاتوون هیچ پەیوەندییەکیان پێ ئەنجام نەدراوە یان باڵانسیان پڕنەکراوەتەوە هێڵەکەیان بە ناکارا دادەنرێت".


لە ئاگادارییەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئەو هێڵانەی بەکار نەهاتوون یان هیچ پەیوەندییەکیان پێ ئەنجام نەدراوە یان باڵانسیان پڕنەکراوەتەوە کۆمپانیای کۆرەك مافی خۆیەتی هێڵەکانیان ڕابگرێت و سەرلەنوێ بەکاریان بهێنتەوە بە فرۆشتنەوەیان بە بەشداربووانی دیکە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.