Erbil 28°C دووشەممە 23 ئەیلوول 07:20

هێرشبه‌ره‌که‌ى بایرن میونشن ڕۆناڵدۆى خۆش ده‌وێت و ستایشى ده‌کات

ڕۆناڵدۆ وه‌ڵامى ڕه‌خنه‌گران به‌گۆل و ئاستێكى باش ده‌یداته‌وه‌
کوردستان TV
100%


ساندرۆ  ڤانگر ته‌مه‌ن 30 ساڵ ، هێرشبه‌ری یانه‌ى بایرن  میونشن ، له‌لێدوانێكى تایبه‌ت له‌باره‌ى ڕۆناڵدۆى پورتوگالى وئه‌ستێره‌ى ریال مه‌درید  ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، ڕۆناڵدۆ باشترینى جیهانه‌ ، یه‌كێك له‌باشترینه‌كانى تۆپى پێ له‌مێژووى ئه‌و یاریه‌دا ، وه‌ناوبراو هه‌رچه‌ند ڕه‌خنه‌ى لێ بگیرێت زیاتر دیار ده‌كه‌وێـت وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه‌ به‌كردار ، بۆیه‌ من خۆشم ده‌وێت ، وه‌ڕۆناڵدۆ به‌رده‌وام گۆل تۆمار ده‌كات  كه‌ئه‌مه‌ش له‌هیچ یاریزانێكى دیكه‌ دا نیه‌  ره‌خنه‌شى لێبگیڕێت كاریگه‌رى ناكاته‌ سه‌ر ئاستى وه‌ڵامیان به‌گۆل ده‌داته‌وه‌
ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ 25-4-2018  له‌یاری چوون له‌قۆناغى پێش كۆتایی خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا بایرن میونشن میواندارى ریال مه‌درید  ده‌كات  

شوان عه‌زیز
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.