هه‌فته‌ی ڕابردوو كۆمپانیای سامسۆنگ كۆری بڕێكی زۆر له ئامێری مۆبایلی Galaxy S9ی بۆ كڕیاره‌كانی و لقه فه‌رمیه‌كانی له‌كۆریای باشوره‌وه نارد بۆ ووڵاتی به‌ڕازیل به‌ڵام له فڕۆكه‌خانه‌ی ریۆ دێ جانیرۆ هێرش كرایه سه‌ر ئه‌و مۆبایلانه به به‌های یه‌ك ملیۆن دۆلاری Galaxy S9 دزرا.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو ڕایگه‌یاندووه، كه زیاتر له 1,000 ئامێری مۆبایلی Galaxy S9 له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی ریۆ دێ جانیرۆ له‌لایان سێ كه‌سه‌وه دزراوه كه جل و به‌رگی هه‌مان كارمه‌ندانی كارگۆی تێرمیناڵی فرۆكه‌خانه‌یان پۆشیبوو، كاره‌كه‌شیان كاتژمێر 9ی به‌یانی ئه‌نجام داوه.
دوای ئه‌وه‌ی كارمه‌نده‌كانی تری فڕۆكه‌خانه هه‌ستیان به‌وه كرد كه ئه‌وانه دزن ده‌ست به‌جێ هه‌ر سێ دزه‌كه‌یان قۆڵبه‌ست كرد له ژووری كارمه‌نده‌كانی تێرمیناڵ ده‌ست به‌سه‌ر كران تا پۆلیس هات و ده‌ستگیریانی كرد.
سه‌رچاوه/ تێك ئای
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.