Erbil -0°C ھەینی 03 کانوونی دووەم 07:22

حەشدی شەعبی: سێ که‌سه‌که‌ لەلایەن دژە تیرۆری عێراق گیرابوون، نەک داعش

هه‌رسێ كیان پۆلیسی گه‌رمیانن
کوردستان TV
#7
100%


حەشدی شەعبی دووپاتی دەكەنەوە، كە ئەو قسانە درۆیە و ئەو سێ كەسە پۆلیسی گەرمیانن و لەلایەن دژە تیرۆری عێراق گیرابوون، نەك داعش.

دوێنێ میدیاكانی یەكێتی بڵاویان كردەوە كە هێزێكی لاهور جەنگی سێ پێشمەرگەی دیلیان لە دەست تیرۆریستانی داعش ڕزگار كردووە، بەڵام حەشدی شەعبی دووپاتی دەكەنەوە، كە ئەو قسانە درۆیە و ئەو سێ كەسە پۆلیسی گەرمیانن و لەلایەن دژە تیرۆری عێراق گیرابوون، نەك داعش.

سەركردەیەكی حەشدی شەعبی هێما بۆ ئەوە دەكات، ئەو سێ كەسەی میدیاكانی یەكێتی بڵاویان كردووەتەوە گوایە پێشمەرگەن و ئەوان لە دەستی داعش ڕزگاریان كردوون، درۆیە و هیچ بنەمایەكی راستی نییە، بەڵكو وەك رایانگەیاندووە ئەوانە پۆلیسی گەرمیانن و لەلایەن دژە تیرۆری عێراق گیرابوون و ئێستا ئازادكراون و لاهور كردوویەتی بە بانگەشەی هەڵبژاردن و خەڵك چەواشە دەكات.

لەکاتێکدا هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بەڕێوە دەچێت، هێزی دژە تیرۆری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە لە دوای خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەرەوە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ میلیشیاکانی حەشدی شەعبی هەیە و زوو زوو دەچنە نێو سنووری ناوچە کوردستانییەکان، بانگەشەی ئازادکردنی ژمارەیەک پێشمەرگەی دیل دەکات.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.