له‌كۆبوونه‌وه‌ى نێوان ڕاكان جبورى و به‌رپرسێكى فه‌رمانده‌ى ناوه‌ندى له‌هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌عێڕاق ، ئه‌مریكیه‌كان داواكارییان پێش كه‌ش به پارێزگارى به‌وه‌كاله‌تى كه‌ركوك كردووه ، له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان بۆ شارى كه‌ركوك، وه‌پێویستن بوونى پێشمه‌رگه له‌ناوچه‌كه له‌پێناو ئارامى شار و وه‌پارێزگارى له‌ته‌واوى پێكهاته‌كان ، بوونى پێشمه‌رگه له‌كه‌ركوك دووپات كرایه‌وه بۆ پارێزگار .
پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تى كه‌ركوك بۆ هێزه‌كه‌ى ئه‌مریكا له‌سه‌ر داواكاریه‌كه‌یان ڕایگه‌یاندووه له‌ده‌سه‌ڵاتى من دا نیه بڕیار له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركوك بده‌م ، ده‌بێت په‌یام و داواكاریتان بگه‌یه‌نم به حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ئاگادار كردنه‌وه‌ى له‌پێناو جێ به‌جێ كردنى وه‌یاخود ڕێكه‌وتنێك بێته ئاراوه .
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕاكان جبورى پارێزگارى به‌وه‌كاله‌تى كه‌ركوك سه‌ردانى به‌غداى كردووه ، په‌یامه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت به‌حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بۆ سنورى كه‌ركوك و ده‌وروبه‌رى
له‌دوای شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له‌پارێزگاى كه‌ركوك نه‌ماون ، دوای ئه‌و ڕوداوه نه‌خوازراو و هێرشه سه‌ربازییه‌ى كرایه سه‌ر كه‌ركوك و ده‌وروبه‌رى كه‌ناوچه‌كه داگیر كرا له‌لایه‌ن هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و هێزه‌كانى دیكه‌ى میلیشا شیعه‌كان و سوپاى عێراقى ، دوای ئه‌و هێرشانه ئاواره‌بوونى هه‌زارانى خێزانى كوردى لێكه‌وته‌وه به‌هۆى داگیركارى شاره‌كه‌یان له‌لایه‌ن هێزه میلیشیاكان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.