Erbil -0°C ھەینی 03 کانوونی دووەم 07:49

ئه‌مریکا گه‌وره‌ترین کونسوڵخانه‌ى خۆی له‌سه‌ر ئاستى جیهان له‌ هه‌ولێر ده‌کاته‌وه‌

باڵێوزى ئه‌مریكا: له‌ژێر سێبه‌رى چیاكانى كوردستان به‌ردى بناغه‌ى كونسوڵخانه‌ى نوێمان دانا
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى مه‌ڕاسیمى دانانى به‌ردى بناغه‌ى كونسوڵخانه‌ى گشتى ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر ، دۆگلاس سلێمان باڵێوزى ئه‌مریكا ئاماده‌ى مه‌ڕاسیمه‌كه‌ بوو ڕایگه‌یاند :  ئه‌مڕۆ له‌هه‌ولێر له‌هه‌رێمى كوردستان له‌ژێر سێبه‌رى چیاكان كه‌ناوچه‌یه‌كى ئارامى سنوره‌كه‌یه‌ به‌ردى بناغه‌ى گشتى كونسوڵخانه‌ى ئه‌مریكا داده‌نێین .
دۆگلاس له‌وتاره‌كه‌یدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت : ده‌مانه‌وێت هه‌رێمى كوردستان به‌به‌هێزى ببینین  ، وه‌من زۆر به‌كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ى پێى خۆشحاڵم ، وه‌دانانى پڕۆژه‌كه‌مان له‌هه‌ولێر بۆ خزمه‌تى خه‌ڵكى كوردستانه‌ به‌ئاینده‌یه‌كى گه‌شه‌وه‌ . 
له‌به‌شێكى دیكه‌ى وتاره‌كه‌ى باڵێوزى ئه‌مریكا له‌عێراق ڕایگه‌یاند : په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ل هه‌رێمى كوردستان باشه‌ و به‌هێزترى ده‌كه‌ین ، وه‌ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ تازه‌ نیه‌ له‌گه‌ل كوردستان ، وه‌كارى هاوبه‌ش به‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین بۆ سودمه‌ندی هه‌ردوولا .
له‌مه‌ڕاسیمى دانانى به‌ردى بناغه‌ى گشتى كونسوڵخانه‌ى ئه‌مریكا نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌بوو له‌به‌شێكى وته‌كانى سه‌رۆك وه‌زیران ڕایگه‌یاند تێڕوانین و كاره‌كانى ئه‌مریكا له‌هه‌رێمى كوردستان به‌هه‌نگاوێكى گرنگ و مێژوویی له‌قه‌ڵه‌مى ده‌ده‌ین ، وه‌ڕاشیگه‌یاند په‌یوه‌ندى نێوان ئه‌مریكا و هه‌رێمى كوردستان له‌مێژینه‌یه‌ له‌ساڵى 1991 ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ تا ئێستا قۆناغى باشى بڕیوه‌  ، وه‌ به‌پڕۆژه‌كانى ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر پێى خۆشحالین به‌كاره‌كانیان 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌مه‌ڕاسێمكدا له‌شارى هه‌ولێر به‌ئاماده‌بوونى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و دۆگلاس سلێمان بالێوزى ئه‌مریكا له‌عێراق ،  ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئاستى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌ردى بناغه‌ى گه‌وره‌ترین كونسوڵخانه‌ له‌سه‌ر ئاستى جيهان له‌شارى هه‌ولێر داینا 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.