Erbil 28°C دووشەممە 23 ئەیلوول 03:20

مانچسته‌ر سیتى له‌سه‌رکه‌وتنه‌کانى له‌م وه‌رزه‌ى پریمه‌رلیگ به‌رده‌وامه‌

مانچسته‌ر سیتى له‌ئێستادا له‌ڕیزبه‌ندى خول له‌پله‌ى یه‌كه‌م دێت به‌ 90 خاڵ
کوردستان TV
100%


له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى سی و پێنجى خولى نایابى ئینگلیزى ، ئێواره‌ى ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ ، مانچسته‌ر سیتى میواندارى سوانزی سیتى كرد ، مانچسته‌ر سیتى توانى به‌ئه‌نجامێكى گه‌وره‌ براوه‌ بێت به‌سه‌ر سوانزى كاتێك یاریه‌كه‌ى له‌گه‌لى به‌كۆتا هێنا به‌ئه‌نجامى پێنج گۆلی بێ به‌رامبه‌ر ، گۆله‌كانى مانچسته‌ر سیتى له‌ڕێگاى یاریزانان  سێلڤا ، ڕه‌حیم ، كیڤین ، برنادۆ سێلڤا ، گابریێل خیسۆس تۆماركران .
مانچسته‌ر سیتى  به‌رله‌ته‌واو بوونى پێنج هه‌فته‌ له‌یاریه‌كانى خولى نایابى ئینگلیزى له‌هه‌فته‌ى پێشوو نازناوى ئه‌م وه‌رزه‌ى پریمه‌رلیگى یه‌كلا كرده‌وه‌ ، مانچسته‌ر سیتى له‌ئێستادا له‌ڕیزبه‌ندى خول له‌پله‌ى یه‌كه‌م دێت به‌ 90 خاڵ ، سوانزی سیتى له‌پله‌ى حه‌ڤده‌م دێت به‌ 33 خاڵ

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.