هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار و كاریكاتێریست " هه‌ندرێن خۆشناو " به 3 كارتۆنی وه‌رزشی و 2 كارتۆنی ئازاد ، له پێنجه‌مین دیداری كارتۆنی قاهیره به‌شداریكرد .
ئه‌م پێشانگایه له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسرله رۆژی 15ی ئه‌م مانگه ده‌ستی پێكردو تا 25 ی مانگ له كۆشكی هونه‌ر له خانه‌ی ئۆپێرا به‌رده‌وام ده‌بێت ، ئه‌مه (45) ـەمین بەشداریی نێودەوڵەتیی هونەرمەند "هەندرێن خۆشناو" ە لە فێستیڤاڵ و پێشانگاکانی هونەری کاریکاتێر کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان و عیراق سازدەکرێن .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده ئاشكرایده‌كات ، ئەم دیدارە بریتیە لە پڕبایەخترین و گەورەترین فێستیڤاڵی کاریکاتێری کە لە میسردا ساڵانە سازبکرێت، لێژنەی پەسەنکردنی کارەکانیش بریتی بوون لە ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی میسری ، ئەمە سێیەم فێستیڤاڵە کە لە قاهیرە ئه‌نجامبدرێت و ئه‌م هونه‌رمه‌نده به‌شداری تێدا بكات .
خۆشناو وتیشی کارەکانیش دابەشکرابوون بەسەر دوو تەوەردا وەرزش و تەوەری ئازاد. ژمارەی ئەو تابلۆیانەش کە لێژنەکە پەسندی کردبوون بریتی بوون لە (650) تابلۆ لە کۆی (2590) تابلۆ، هی (350) هونەرمەند لە کۆی (532) هونەرمەند، لە (68) وڵاتەوە لە کۆی (77) وڵات. فێستیڤاڵەکەش دیارییەک بوو بۆ یادی هونەرمەندی کاریکاتێریستی گەورەی میسری (ساروخان ) .
جێی باسه ئامانج لە سازدانی ئەم فێستیڤاڵانە بریتیە لە بڵاوکردنەوە و رۆشنکردنەوەی بیر و هزری خەڵک و چالاکردنەوەی بزوتنەوەی هونەریی و رۆشنبیری و گەشتوگوزاری لەم وڵاتانەدا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.