Erbil 32°C شەممە 21 ئەیلوول 12:55

مه‌سروور بارزانی: پێویسته‌ رێز له‌ داخوازی و مافی گشت پێکهاته‌کانی عێراق بگیردرێت

هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رنامه و ره‌چاوكردنی مافه‌ ده‌ستوورییه‌كان مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئایينده‌ ده‌كات
کوردستان TV
#7
100%

 مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رنامه و ره‌چاوكردنی مافه‌ ده‌ستوورییه‌كان مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئاینده‌ ده‌كات نه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كان.

لێدوانه‌كه‌ی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌ میانی پێشوازیكردنی له‌ جوانه‌‌ لاونس باڵیۆزی نوێی ئوسترالیا له‌ عێراق هات و راشیگه‌یاند، پێویسته‌ رێز له‌ داخوازی و مافی گشت پێكهاته‌كانی عێراق بگیردرێت و دووپاتی له‌ گرینگی جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و هاوبه‌شی راسته‌قینه‌ له‌ بڕیار و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌ كرده‌وه‌.

له‌ دیداره‌كه‌دا، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ جوانه‌ لاونس له‌ پۆسته‌ نوێكه‌یدا خواست و پێزانینی خۆی نیشاندا بۆ ئه‌و پاڵپشتی و هاوكاریانه‌ی ئوسترالیا له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعشدا پێشكه‌شی كردووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ‌ پرۆسه‌ی سیاسی و میكانیزم و ئاسته‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی گشتی له‌ عێراق، مه‌سروور بارزانی جه‌ختی له‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی له‌ عێراق بۆ سه‌ر رێگه‌ی دروست كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، پێویسته‌ رێز له‌ داخوازی و مافی گشت پێكهاته‌كانی عێراق بگیردرێت و دووپاتی له‌ گرینگی جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و هاوبه‌شی راسته‌قینه‌ له‌ بڕیار و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌ كرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه‌ هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رنامه‌ و ره‌چاوكردنی مافه‌ ده‌ستوورییه‌كان مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئاینده‌ ده‌كات نه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كان.

لای خۆیه‌وه‌ باڵیۆزی نوێی ئوسترالیا باسی له‌وه‌ كرد، كه‌ وڵاته‌كه‌ی به‌ گرینگیه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ رۆڵی هه‌رێمی كوردستان و پشتگیری له‌ فره‌وانتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ بواره‌ جیاجیاكان ده‌كات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.