Erbil 27°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 21:23

ته‌قینه‌وه‌یه‌کى خۆکوژى له‌ کابول ژماره‌یه‌ک کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه‌

خۆكوژێك به‌ پشتێنه‌ى بۆمبرێژكراوه‌وه‌ خۆى ده‌كاته‌ نێو خه‌ڵكى
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 22ى نیسانى 2018 ته‌قینه‌وه‌یه‌كى خۆكوژى له‌ كابولى پایته‌ختى ئه‌فغانستان روویدا به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 31 كه‌س كوژران و 54ـی دیكه‌ش برینداربوون .

به‌پێى هه‌واڵێكى ئیرونیوز له‌ كابولى پایته‌ختى ئه‌فغانستان له‌ كاتێكدا خه‌ڵكى سه‌ره‌یان گرتبوو تا كارتى ناسنامه‌ له‌ یه‌كێك له‌ بنكه‌كانى تۆمارى ده‌نگده‌ران وه‌ربگرن خۆكوژێك به‌ پشتێنه‌ى بۆمبرێژكراوه‌وه‌ خۆى ده‌كاته‌ نێو خه‌ڵكى و خۆى ده‌ته‌قینیته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا كوژراو و بریندارى لێده‌كه‌وێته‌وه‌ .

به‌ پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌فغانستان رایگه‌یاندووه‌: له‌ ئه‌نجامى ئه‌م كاره‌ تیڕوریستیه‌دا به‌ لایه‌نی كه‌م 31 كه‌س كوژراون و 54 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون .

 

وه‌رگێڕانی / سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.