Erbil 20°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 11:28

داواکاری گشتی پێشووی تاران ده‌ستگیرکرا

به‌هۆی سكاڵای یاساییه‌وه‌
داواكاری گشتی پێشووی تاران ده‌ستگیركرا
کوردستان TV
100%

سه‌عید مورته‌زه‌وی داواكاری گشتی پێشووی شاری تاران كه‌ سزای زیندانی به‌هۆی سكاڵای یاساییه‌وه‌ بۆ دیاریكرابوو، ده‌ستگیركرا و راده‌ستی به‌رپرسانی زیندان كرا.

ناوبراو كه‌ تاوانباره‌ له‌ دۆسییه‌ زیندانی " كه‌هریزه‌ك "ـدا، به‌هۆی سكاڵای باوكی یه‌كێك له‌ كوژراوانی ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ ئه‌م سزایه‌ی بۆ دیاری كراوه‌.

عه‌بدولحوسێن روحولئه‌مینی كه‌ باوكی ئه‌و كوژراوه‌ی ده‌ستی سه‌عید مورته‌زه‌وییه‌، ده‌ستی له‌ سكاڵا و په‌یگیری دۆسییه‌ی كوڕه‌كه‌ی هه‌ڵنه‌گرتووه‌ تا ئه‌وه‌ی ناوبراوی به‌ تاوانبار ناساندووه‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ سه‌عید مورته‌زه‌وه‌ی دوای ئه‌وه‌ی ده‌بوایه‌ له‌ واده‌ی دیاركراودا خۆی به‌ زیندان بناسێنێت بۆ تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی یاسایی سزاكه‌ی، به‌ڵام ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك دیار نه‌مابوو و له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ راگه‌یاندنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ی ئێران و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان جه‌نجاڵییه‌ك له‌سه‌ر  دیارنه‌مانی درووست ببوو،  زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان خوازیاری دۆزرانه‌وه‌ی ناوبراو و راده‌ستی كرانی به‌ زیندان بوون.

سه‌رچاوه‌ / ئیرنا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.