Erbil 27°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 21:16

مانچسته‌ر یونایتد دوای براوه‌بوونى به‌سه‌ر تۆتنهام گه‌یشته‌ یاری کۆتایی جامى ئینگلیز

به‌ئه‌نجامى دوو گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك براوه‌ى یاریه‌كه‌ بووه‌
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه‌  له‌قۆناغى پێش كۆتایی جامى ئینگلته‌را هه‌ردوو یانه‌ى  مانچسته‌ر یونایتد - تۆتنهام له‌یاریگاى وێمبڵى به‌یه‌ك گه‌یشتن ،
مانچسته‌ر یونایتد توانى سه‌ركه‌وێت به‌سه‌ر تۆتنهام به‌ئه‌نجامى دووگۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك ، دووگۆله‌كه‌ى مانچسته‌ر له‌ڕێگاى یاریزانان سانچێز و  ئه‌ندری هێرێرا تۆماركران له‌خوله‌كه‌كانى 62،24 ، تاكه‌ گۆلى تۆتنهام له‌ڕێگاى یاریزان دیلی ئالى  له‌خوله‌كى یازده‌ى تایمى یه‌كه‌مى یاریه‌كه‌ تۆمار كرا
به‌م ئه‌نجامه‌ مانچسته‌ر یونایتد گه‌یشته‌ یاری كۆتایی جامى ئینگلته‌را ، چاوه‌ڕوانى براوه‌ى یاری نێوان چێلسى - ساوسهامتۆن ده‌كات  بۆ ئه‌وه‌ى یاری كۆتایی له‌به‌رامبه‌رى ئه‌نجام بدات ، كه‌ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ كاتژمێر 5:00 ئێواره‌ هه‌ردوو یانه‌ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن 
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.