شه‌وی رابردوو گڕ له دوكانێكی ناوچه‌ی پیشه‌سازی كه‌لار به‌ربوو به هۆیه‌وه زه‌ره‌رو زیانی گه‌وره‌ی ماددی لێكه‌وته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند: له‌ناوچه‌ی پیشه‌سازی قه‌زای كه‌لار شه‌وی رابردوو ئاگر له‌دوكانێك به‌ربوو و تێمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی كه‌لار و مه‌فره‌زه‌كانی 104 ده‌ستبه‌جێ گه‌شتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و ئاگره‌كه‌یان له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كۆنتڕۆڵ كرده‌وه.
راشیگه‌یاند: ئه‌و دوكانه له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌ره‌سته‌ی ئۆتۆمبێلی لێ بووه وه‌كوو تایه و كۆشنی ئۆتۆمبێل ئاگره‌كه ته‌شه‌نه‌ی كردوه‌و زیانی مادی زۆری لێكه‌وتۆته‌وه و هیچ زیانی گیانی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: له‌ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه له‌هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره ده‌ستی پێ كردوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.