له 20ى نیسانى 2018، سباستیان كروز سه‌رۆك وه‌زیرانى نه‌مسا، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رادیۆى (01) ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه ده‌رباره‌ى هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كانى توركیا.
كروز له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ڕێگه نادات هیچ پارت و سیاسه‌تمه‌دارێكى توركیا بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له نه‌مسادا بكات.
سه‌رۆك وه‌زیرانى نه‌مسا له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا وتى: " چه‌ند ساڵێكه توركیا به سه‌رۆكایه‌تى ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت هاووڵاتییانى تورك له وڵاتانى ئه‌وروپا بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌كاربهێنێت ".
وتیشی به تێپه‌ڕینى ئه‌م هه‌ڵبژاردنه پێ ده‌چێت سیسته‌مى سه‌رۆكایه‌تى نوێ حوكمى تاكه كه‌سى له‌دواى ده‌نگدانه‌كان بێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، ئه‌مه‌ش ئامانجى ئه‌ردۆغانه كه ده‌یه‌وێت هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان بخاته ژێر ده‌ستى.
سباستیان كروز له درێژه‌ى قسه‌كانیدا وتى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركیا هه‌ڵمه‌تمان ناوه و ناهێڵین هیچ پارت و سیاسه‌تمه‌دارێكى تورك بانگه‌شه بكات و هه‌روه‌ها به‌هۆى چه‌ند ڕووداوێكى له‌مشێوه‌یه ساڵى پێشوو ڕوویدابوو سه‌رۆكایه‌تى نه‌مسا ڕێگه‌یان به بانگه‌شه‌ى سه‌رۆكه توركه‌كان نه‌دا له كاتى هه‌ڵبژاردن و ته‌نانه‌ت له‌م باره‌یه‌وه، وڵاتى نه‌مسا یاسایه‌كى نوێى ده‌ركرد و توانیان ڕێگرى له هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و یاساكه قه‌ده‌غه‌كردنى بانگه‌شه‌كردنى وڵاتانى بیانییه له نێو نه‌مسادا.
له وڵاتى نه‌مسا زیاتر له 360 هه‌زار كه‌س له بنچینه‌ى توركى ده‌ژیت و له‌نێوانیاندا 117 هه‌زاریان هاووڵاتى توركن و واى بۆ ده‌چن كه لایه‌نگرانى ئه‌ردۆغان بن و له ڕاپرسى ده‌نگدانه‌كه‌یدا ده‌نگیان یارمه‌تیده‌ر بوو بۆ بردنه‌وه‌ى ئه‌ردۆغان.
وه‌رگێڕانی / سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.