گۆرانیبێژی شاری كه‌ركوك " محه‌مه‌د حوسێن " چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی نوێی به‌ده‌سته‌وه‌یه ، به‌ڵام به هۆی زۆری ئاهه‌نگه‌كانییه‌وه نه‌یتوانیوه ئه‌نجامیان بدات .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده سه‌باره‌ت به كاری تازه‌ی هونه‌ریی خۆی ئاشكرایده‌كات ، ژماره‌یه‌ك كاری نوێی هونه‌ری به‌ده‌سته‌وه‌یه ، به‌ڵام به هۆی زۆری ئاهه‌نگه‌كانی نه‌یتوانیوه ئه‌نجامی بدات و بگه‌رێته‌وه كوردستان ، وتیشی به دڵنیایه‌وه له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌نجامیان ده‌دات .
محه‌مه‌د بۆ نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ (2018 ) به هۆی زۆری ئاهه‌نگه‌كانییه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌یتوانیی بگه‌رێنه‌وه كوردستان و له مانگی رابردوو ژماره‌یه‌ك ئاهه‌نگی له ئه‌ورووپا ئه‌نجامداوه ، خه‌ڵكێكی زۆر داوایان لیكردووه ئاهه‌نگیان بۆ سازبكات .
محه‌مه‌د حوسێن خه‌ڵكی شاری كه‌ركوكه ، چه‌ند ساڵێكه ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانییه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.