Erbil 34°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 17:32

به‌ ڤیدیۆ... مه‌ده‌نی گۆرانییه‌کی که‌ریم کابان ده‌ڵێته‌وه‌

هه‌وڵم داوه‌ ئیلهام له‌ هه‌سته‌ جوانه‌كه‌ی كه‌ریم كابان وه‌ربگرم
کوردستان TV
100%


گۆرانیبێژی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان " چیا مه‌ده‌نی " به‌ ستایلێكی نوێ گۆرانی " نازانم چۆن خۆشم ویستی " هونه‌رمه‌ندی كۆچكردووی " كه‌ریم كابان " ده‌ڵێته‌وه‌ .

مه‌ده‌نی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك گۆرانییه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ ، ده‌رباره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كه‌ به‌م ستایله‌ تازه‌یه‌ ئاشكرایده‌كات ،كه‌ریم كابان به‌ چه‌ند شاكارێكی هونه‌ری توانی پێگه‌یه‌كی به‌رز له‌ نێو هونه‌ری كوردیدا بۆ خۆی تۆمار بكات .

وتیشی گۆرانی " نازانم چۆن خۆشم ویستی یه‌كێكه‌ له‌ شاكاره‌كانی " د  فه‌ره‌یده‌ن عه‌بدول به‌رزنجی " كه‌ زۆر به‌ جوانی هۆنراوه‌كه‌ی نووسیوه‌ و منیش هه‌وڵم داوه‌ ئیلهام له‌ هه‌سته‌ جوانه‌كه‌ی كه‌ریم كابان وه‌ربگرم ، به‌ڵام سۆزێكی نوێم به‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ داوه‌ .

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌ شاری مه‌هاباد له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ دایك بووه‌ ، هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌ له‌ ئه‌ورووپا ده‌ژێت .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.