Erbil 25°C شەممە 21 ئەیلوول 08:42

سه‌رکرده‌یه‌کی گۆڕان: فسفس پاڵه‌وانه‌کانی ١٦ی ئۆکتۆبه‌ر شه‌ڕواڵ و پێڵاوه‌کانی خۆشیان له‌که‌رکوک جێهێشت

نابێ پشتیوانی له‌وانه‌ بكرێت كه‌ خیانه‌تيان كرد
کوردستان TV
#7
100%

سه‌ركرده‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌ێنێ، پێشمه‌رگه‌ نابێ له‌ هه‌ڕه‌شه‌ی فسفس پاڵه‌وانه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر بترسێت كه‌ نه‌ك هه‌ر كه‌ركووكیان دا به‌ ده‌سته‌وه‌، به‌ڵكو شه‌ڕواڵ و پێڵاوه‌كانی خۆشیان جێهێشت له‌ ترسی حه‌شدی شه‌عبی.

عه‌بدوڵڵای كوێخا موباره‌ك، لێپرسراوی مه‌كۆی چه‌مچه‌ماڵی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك)دا نووسیویه‌تی : ئه‌فسه‌رێك له‌ سنووری چه‌مچه‌ماڵ به‌ پله‌ی لیوا، هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كردووه‌ كه‌ ده‌نگ به‌ لیسته‌كه‌ی یه‌كێتی ناده‌ن.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: پێشمه‌رگه‌ ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ بێت و له‌ مانای ناوه‌كه‌ی خۆی تێ بگات، نابێ له‌ هه‌ڕه‌شه‌ی فسفس پاڵه‌وانه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر بترسێت كه‌ نه‌ك هه‌ر كه‌ركووكیان دا به‌ ده‌سته‌وه‌، به‌ڵكو شه‌رواڵ و پێڵاوه‌كانی خۆشیان جێهێشت له‌ ترسی حه‌شدی شه‌عبی.

ده‌شڵێ: ئه‌و جۆره‌ ئه‌فسه‌رانه‌ له‌ بری خولی ئه‌كادیمی و سه‌ربازی، به‌ ماستاوچێتی و شتی دیكه‌، به‌و پله‌یه‌ گه‌یشتوون.

جه‌ختیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ پێشمه‌رگه‌ نابێ پشتیوانی له‌وانه‌ بكات كه‌ به‌ هه‌ڵه‌ی سیاسی و خیانه‌ت پێشمه‌رگه‌یان شكست پێ هێنا و شكۆی به‌رزیان شكاند.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.