مێرووله‌یه‌كی سه‌یر دۆزراوه‌ته‌وه ، سه‌یره‌كه‌ی له‌وه‌دایه كه خۆی ده‌ته‌قێنێته‌وه.
له‌به‌رده‌وامی لێكۆڵینه‌وه‌و دۆزینه‌وه‌كان، گروپێك له شاره‌زایان جۆره مێرووله‌یه‌كی نوێیان دۆزیوه‌ته‌وه، كه به مێرووله‌ی خۆكوژ ناسراوه.
شاره‌زاو پسپۆرانی مۆزه‌خانه‌ی مێژووی سروشتی له ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا بڵاویانكردۆته‌وه، جۆرێك مێرووله‌یان دۆزیوه‌ته‌وه كه دوای هه‌ستكردن به‌تووڕه‌یی خۆی ده‌ته‌قێنێته‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دووژمنه‌كانی به‌جۆره ماده‌یه‌كی ژه‌هراوی روپۆش ده‌كات.
(رۆژنامه‌ی ده‌یی مێل) نووسیویه‌تی، پسپۆران باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌و جۆره مێرووله‌یه دوای ئه‌وه‌ی ماده ژه‌هراوییه‌كه فڕێ ده‌دات، خۆیشی وه‌ك خۆكوژ نامێنێت و ده‌مرێت.
پسپۆران ده‌ڵێن، ئه‌و ماده ژه‌هراوییه‌ی مێرووله‌كه ده‌ریی ده‌كات وه‌ك ماده‌ی به‌هارات وایه‌و دووژمن و هێرش به‌ره‌كان له‌ناوده‌بات.
سه‌رچاوه/ كوردی‌و
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.