سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان، رایده‌گه‌ێنێ، دڵنیا دڵنیابن، ڕۆژێك دێت له وڵاتی سه‌ربه‌خۆییه‌وه، ئێمه به فیعلی دادگایی دژه ڕیفراندۆم و سهربهخۆیخوازهكان ده‌كه‌ین.
ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكدا وه‌ڵامی یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆكی پێشووتری په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی گۆڕان ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت: بهشانازیهكی زۆره‌وه، نه‌ك هه‌ر ڕیفراندۆم چیم، تا مردن به‌ڕۆح و خوێن، پێشمه‌رگه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و بارزانیم.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێ: ئێوه ته‌نها به‌قسه داوای دادگایی كردنی ڕیفراندۆم چیه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام دڵنیا دڵنیابن، ڕۆژێك دێت له وڵاتی سه‌ربه‌خۆییه‌وه، ئێمه به فیعلی دادگایی دژه ڕیفراندۆم و سهربهخۆیخوازهكان ده‌كه‌ین.
رۆژی پێنج شه‌ممه یوسف محه‌مه‌د له دیبه‌یتێكدا داوای كردبوو ئه‌وانه‌ی ریفراندۆم چی بوون ده‌بێ دادگایی بكرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.