ئه‌مڕۆ 20ـى نیسانى 2018 سیرگى لاڤرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى روسیا، له چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ئاژانسى (سپۆتنیك)ى روسى رایگه‌یاند: سه‌رۆكى روسیا ڤلادمیر پوتین و هاوتاكه‌ى دۆناڵد تره‌مپ هه‌رگیز ڕێگه به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سه‌ربازى ناده‌ن.
لاڤرۆڤ ده‌رباره‌ى سیسته‌مى به‌رگرى (S300) وتى " ئێمه پێش ده ساڵێك به‌ڵێنمان داب‌و له‌سه‌ر داواكارى هاوكاره‌كانمان ده‌رباره‌ى دابینه‌كردنى سیسته‌مى به‌رگرى بۆ دیمه‌شق، هه‌رچه‌نده ئه‌وه ته‌نها سیسته‌مێكى به‌رگرییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه بایه‌خمان به بۆچوونى وڵاتانى تردا، كه ئه‌وان وایان ده‌بینى پێدانى (S300) له‌وانه‌یه بارودۆخى ره‌وشى ناوچه‌كه تێكبدات بۆیه ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان راگرت و له ئێستادا هیچ پابه‌ندیى ئه‌وه‌مان نییه كه سیسته‌مى به‌رگرى به ولاتى سوریا بده‌ین".
سیرگى لاڤرۆڤ له میانه‌ى دڵنیابوونى كه هیچ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كى سه‌ربازى له نێوان روسیا و ئه‌مریكا روو نادات ئاماژه‌ى به‌وه‌دا و به دڵنیاییه‌وه وتى: سه‌ركرده‌كان رێگه ناده‌ن رووبه‌ڕووبوونه‌وه رووبدات چونكه ئه‌وان هه‌ردووكیان له‌لایه‌ن گه‌له‌كانیانه‌وه هه‌ڵبژێردراون و له‌به‌رده‌م ئه‌و گه‌لانه به‌رپرسیارن له‌سه‌ر ئاشتى و ئارامى.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى روسیا له‌باره‌ی بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مریكا و ولاتانی هاوپه‌یمان بۆ سه‌ر خاكی سوریا رایگه‌یاند: " ئه‌مه له‌سه‌ر ئاستى جه‌نه‌ڕاڵه‌كان، له نێوان نوێنه‌رانمان و فه‌رمانده‌ی هاوپه‌یمانێتى ئه‌مریكا، په‌یوه‌ندى به‌رده‌وام هه‌بوو، ئاگادارمان كردنه‌وه له شوێنى بوونى "هێله سووره‌كان" له نێوانیشدا له ڕووى جوگرافیاوه له‌سه‌ر زه‌وی، هه‌رچۆنێك بێت ئه‌نجامه‌كان ده‌ریان خست كه ئه‌وان "هێڵه سووره‌كانیان " نه‌به‌زاند.
وه‌رگێڕانی / سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.