Erbil 23°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 01:50

به‌ ڤیدیۆ...ئه‌لبوومه‌که‌ی دینا ئاماده‌ی بڵاوکردنه‌وه‌یه‌

شای وڵات له‌ ( 8 ) هه‌شت تراكی گۆرانیی پێكهاتووه‌
کوردستان TV
100%


خانمه‌ گۆرانیبێژی هه‌رێمی كوردستان " دینا " یه‌كه‌مین ئه‌لبوومی گۆرانیی خۆی له‌ ژێر ناوی  " شای وڵات " بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

ئه‌لبوومی " شای وڵات " له‌ ( 8 ) هه‌شت تراكی گۆرانیی پێكهاتووه‌ كه‌ " هه‌ڵكه‌وت زاهیری " ی ئاوازدانه‌ر ئاوازی بۆ هه‌موو گۆرانییه‌كانی نێو ئه‌لبوومه‌كه‌ داناوه‌ ، یه‌كێك له‌ تراكه‌كانی  نێو ئه‌لبوومه‌كه‌ گۆرانییه‌كی عه‌ره‌بییه‌ به‌ ناوی " یا زین " .

له‌ ئێستادا ئه‌م ئه‌لبوومه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ ، بریاره‌ له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا بڵایبكاته‌وه‌ .

دینا یه‌كێكه‌ له‌م گۆرانیبێژنه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مه‌ به‌ هاوكاری و پشتیوانی " هه‌ڵكه‌وت زاهیر" ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌ و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له‌ ڤیدیۆ كلیپ و گۆرانی خۆیه‌تی .
جێی باسه‌ ئه‌م گۆرانیبێژه‌ بریاره‌ له‌ مانكی داهاتوودا گۆرانییه‌كی ئایینی به‌ بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز بڵاوبكاته‌وه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.