گۆرانیبێژی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان " ڕه‌زا جه‌لیلی " ناسراو به نامۆ دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له گۆرانیی و كلیپێك ، بریاریدا واز له گۆرانی گوتن بێنێت .
نامۆ له رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی كورته ڤیدیۆیه‌ك وازهێنانی خۆی له گۆرانی گوتن راگه‌یاند ، هه‌ر له رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڤیدیۆیه ئاشكرایده‌كات كه گۆرانی " له‌چكه " دوایین گۆرانیی ده‌بێت بۆ بڵاوكردنه‌وه و دوای ئه‌وه ئیتر واز له كاری هونه‌ری دێنێت .
نامۆ له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێیه ، چه‌ند ساڵێك ده‌بێت ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك گۆرانی و كلیپه ، ئاوازی گۆرانیشی بۆ ژماره‌یه‌ك له گۆرانیبێژان داناوه له نێوانیاندا گۆرانییه‌كانی هونه‌رمه‌ند " میران عه‌لی " . ه
جێی باسه ئه‌م هونه‌رمه‌نده هۆكاری وازهێنانی له گۆرانیگوتن ئاشكرانه‌كردووه ، به‌لكو وازهێنای بۆ هۆكارێكی زۆر تایبه‌ت ده‌گه‌رێنێته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.