Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 06:44

ئه‌ڵمانیا به‌شداری هیچ ئۆپه‌راسیۆنێک له‌ سووریا ناکات و فه‌ره‌نساش هێشتا بریارى نه‌داوه‌

مێركل: به‌شێك نین له‌و هێزه‌ی رووبه‌رووی هێزی سووریا ده‌بێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌نجیلا مێركل راوێژكاری ئه‌ڵمانیا رایگەیاند" وڵاتەكەی به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ سووریا رووبه‌رووی هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د نابێته‌وه‌و هیچ ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانییش ئه‌نجام نادات.

مێركل گوتیشی " پێویسته‌ هه‌موو رێگایه‌ك بگیرێته‌ به‌ر تا رێگه‌ له‌ به‌شار ئه‌سه‌د بگیرێت چه‌كی كیمیایی دژی هاووڵاتیانی به‌كارنه‌هێنێت، به‌ڵام وه‌كو حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا به‌شێك نین له‌و هێزه‌ی رووبه‌رووی هێزی سووریا ببینه‌وه‌ له‌ناو خاكی سووریاداو ئه‌ڵمانیاش به‌شداری هیچ ئۆپه‌راسیۆنێك ناكات و له‌ رێگه‌ی ئاسمانه‌وه‌ هێرش ناكاته‌ سه‌ر هیچ هێزێك له‌ سووریا.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ هه‌ر ئه‌مرۆ پێنجشەممە 12/4/2018، یان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاندووە، رژێمی سووریا رێز لە رێککەوتنەکانی دژەچەکی کیمیاوی ناگرێت و ئەمەش ”هێڵی سوورە بۆ فەرەنسا“.

یان ئیڤ لۆدریان هەروەها رایگەیاندووە، لە چەند رۆژی داهاتوودا، ئیمانوێڵ ماکرۆنی سەرۆکی فه‌ره‌نسا بڕیار دەدات سوپای فەرەنسا ”هێرش بکاتە سەر رژێمی سووریا یان نا.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا جەختی لەوە کردووەتەوە، کە فەرەنسا لەبارەی بەکارهێنانی هێز وەک کاردانەوە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی ”بەشێوەیەکی سەربەخۆ“ بڕیار دەدات و چاوەڕێی ئەمریکا و هیچ وڵاتێکی دیکە ناکات.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.