سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا تریزا مه‌ى ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 12ى نیسانى 2018، له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كانى بریتانیا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌دات و باس له ره‌وش و ده‌ستێوه‌ردانى سه‌ربازى بۆ سه‌ر سوریا ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ى ههواڵیكى سپوتنیك كه له‌لایه‌ن نوێنه‌رى نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا ده‌ستیان كه‌وتووه ئه‌مڕۆ بڕیاره تریزا مه‌ى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدات و باسى ده‌ستێوه‌ردانى سه‌ربازى بۆ سه‌ر سوریا بكه‌ن.
ڕۆژنامه‌ى تێلگراف باسى ئه‌وه‌ى كردووه كه تریزا مه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا فه‌رمانى داوه به هێزى ژێردهریاى به‌ریتانیا تا بجولێن و له ئاماده باشى بن بۆ هێرش دژى سوپاى سوریا، هه‌روه‌ها ڕۆّنامهكه ئاماژه‌ى به‌وه داوه كه پێ ده‌جێت له ئێواره‌ى پێنجشه‌ممه هێرشى سه‌ربازى ده‌ست پێ بكات.
به‌گوێره‌ى ڕۆژنامه‌كه تریزا مه‌ى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى بارى له ناكاوى ئه‌نجام داوه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاران ڕۆژى چوارشه‌ممه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پشووى له وه‌زیران راگرتووه له به‌ر بارى نایاساى.
وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردنى / سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.