دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا له پێگهى تایبهتى خۆى له تۆرى كۆمهلایهتى "تویتهر" وەڵامى هەڕەشەكانی رووسیای دایەوەو رایگەیاند" رووسیا ئامادەبە مووشەكەكان وابەڕێوەن.
دۆناڵد ترەمپ نوسیوویەتی" رووسیا بەڵێن دەدات بە خستنەخوارەوەی هەر موشەكێك كە ئاڕاستەی سووریا بكرێت، ترەمپ بە رووسیا دەڵێت، "خۆتان ئامادەبكەن موشەكی تازەو نوێ و زیرەك بەڕێوەن.
ترەمپ هەروەها بە رووسیا دەڵێت" پێویستە ئێوە نەبن بە هاوبەش لەگەڵ ئاژەڵێك كە بەگاز خەڵكی خۆی دەكوژێت و چێژی لێوەردەگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.