روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11/ 4/ 2018 ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانى سه‌ر به ڕ‌ژێمى ئه‌سه‌د، فڕۆكه‌خانه‌و بنكه سه‌ربازییه‌كانیان چۆڵ كرد، له ترسى هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر سووریا، به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى دۆنالد تره‌مپ، هه‌ڕه‌شه‌ى كرد كه له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا بۆردوومانى سووریا ده‌كات.
ترەمپ داوا لە ڕووسیاش كرد، خۆی بۆ خستنەخوارەوەی مووشەکەکان ئامادە بکات و دەڵێت" با ڕووسیا ئامادە بێ، چونکە مووشەکەکانمان وا بەڕێوەن.
سەرۆکی ئەمریکا مووشەکەکانی هێزە جەنگییەکانیان بە مووشەکی “جوان و نوێ و زیرەک” وەسف دەکات و پێیوایە، نەدەبووایە ڕووسیا ھاوپەیمانیی کەسێک بکات کە “وەکو ئاژەڵ ھێرشی کیمیایی دەکاتە سەر خەڵکی خۆی.
له لایه‌كى تره‌وه ئه‌مرۆ چوارشەممە 11-4-2018 میدیاكانى ئیسرائیل رایانگه‌یاند" بەشار ئەسەدى سووریا بە یاوەری کاروانێکی سەربازیی رووسیا کۆشکی سەرۆکایەتیی سووریای بۆ شوێنێکی نادیار جێهێشتووە.
میدیای ئیسرائیل رایدەگەیێنێ، بەشار ئەسەد بە یاوەری کاروانێکی سەربازیی رووسیا کۆشکی سەرۆکایەتیی سووریای بۆ شوێنێکی نادیار جێهێشتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.