Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 04:46

شازاده‌ى جێنشینى سعودیه‌: ئه‌گه‌ر ده‌ستێوه‌ردانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ سوریا بکرێت ئێمه‌ش به‌شدار ده‌بین

سه‌رۆك كۆمارى فه‌ره‌نسا و شازاده‌ى جێنشینى سعودیه‌
شازاده‌ى جێنشینى سعودیه‌: ئه‌گه‌ر ده‌ستێوه‌ردانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ سوریا بكرێت ئێمه‌ش به‌شدار ده‌بین
کوردستان TV
100%

دۆینى سێشه‌ممه‌ 10ـى نیسانى 2018 محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ى جێنشینى سعودیه‌ دواى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ پاریس كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرون سه‌رۆك كۆمارى فه‌ره‌نسا ئه‌نجامدا .

دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان ئه‌نجامدا و محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ى جێنشینى سعودیه‌ به‌ ڕۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند: ئه‌گه‌ر یه‌كلایی بوونه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى كه‌ چه‌كى كیمیایى له‌لایه‌ن رژێمى ئه‌سه‌د به‌كارهاتووه‌ و له‌ ده‌ستێوه‌ردانى نێوده‌وڵه‌تدا ئێمه‌ش له‌و هێرشه‌ به‌شدار ده‌بین.

ئیمانوێل ماكرۆن سه‌باره‌ت به‌ سوریا، ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا كه‌ ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و به‌ریتانیا له‌ گفتوگۆدان و له‌ چه‌ند ڕۆژى داهاتوو بڕیارى خۆمان ده‌ده‌ین، هه‌روه‌ها وتى ڕه‌نگه‌ فه‌ره‌نسا دژى چه‌كه‌ كیمیاییه‌كانى ئه‌سه‌د ده‌ستێوه‌ردانى سه‌ربازى له‌ سوریا ئه‌نجام بدات.


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى / سیروان عه‌زیز 
 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.