سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق گه‌یشته هه‌ولێرو بەبۆنهی کۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانیی برای، هاوخه‌می خۆی بۆ نێچیرڤان بارزانی و بریاریشه سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بكات.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی شاندێك گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌خت ، دواتر له فڕۆكه‌خانه له‌لایه‌ن جه‌عفه‌ر ئیمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و د. فوئاد حوسێن، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازییان لێكرا، پاشان سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی ، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد .
بریاریشه دوای ته‌واو بوونه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان سه‌لیم جبووری ، نێچیرڤان بارزانی، ناوبراو سه‌ردانی پیرمام بكات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆببێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.