Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 00:21

سێلتا ڤیگۆ سێڤیای دووچارى شکستێکى قورس ده‌کات

ئه‌سپاسى هێرشبه‌رى ئیسپانى هاتریكى بۆ سێلتا ڤیگۆ تۆمار كرد
کوردستان TV
100%

له‌میانى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى سی و یه‌كى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا ، ئێواره‌ى ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ ، سێلتا ڤیگۆ میواندارى سێڤیاى كرد ، یانه‌ى خاوه‌ن یاریگا له‌به‌رده‌م هانده‌رانى سێڤیاى دووچارى شكستێكى قورس كرد كاتێك به‌ئه‌نجامى چوار گۆلی بێ به‌رامبه‌ر براوه‌بوو  ، هێرشبه‌رى ئیسپانى ئه‌سپاس توانى هاتریك بۆ سێلتا تۆماربكات له‌خوله‌كه‌كانى 57 ، 60، 78 . وه‌گۆلى چواره‌مى سێلتا یاریزانى سێڤیا ئارانا له‌خوله‌كى 38 به‌هه‌ڵه‌ له‌خۆیانى تۆمار كرد له‌به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌ى براوه‌ .

سێڤیا له‌كاتێك دووچارى ئه‌م شكسته‌ قورسه‌ هات له‌یارى چوون له‌قۆناغى هه‌شتى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا له‌به‌رامبه‌ر بایرن میونشن دووچارى شكست هات به‌ئه‌نجامى دووگۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك ، وه‌له‌هه‌فته‌ى داهاتوو یارى گه‌ڕانه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ ئه‌نجامده‌دات

سێلتا ڤیگۆ له‌ ڕیزبه‌ندى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا له‌پله‌ى نۆیه‌مدایه‌ به‌ 43 خاڵ ، سێڤیا له‌پله‌ى حه‌وته‌مى ریزبه‌ندى دایه‌ به‌ 46 خاڵ

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.