به‌ڕێز رامۆن بلۆکوا باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق له په‌یامێكی پرسه و سه‌ره‌خۆشیدا بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی، هاوخه‌می و هاوده‌ردیی خۆی بۆ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ده‌ربڕی، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بەڕێز جەنابی نێچیرڤان بارزانی
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان
هەولێر
بەڕێز بارزانی
بە بیستنی هەواڵی کۆچی دواییی بەڕێز دلۆڤان بارزانی زۆر خەمبار بووم. دەمەوێ هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆم بە جەنابتان و خانەوادەی بەڕێز دلۆڤان بارزانی رابگەیەنم بەهۆی گیان لەدەستدانییەوە.
دڵنیام ئەو بە هۆی ئەرشیفکردنی ڕووداو و بەسەرهاتەکانی شۆڕشی کوردەوە، هەروەها بە خزمەتەکانیشی وەک نوێنەری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری کۆمەڵایەتی، هه‌میشه له‌یاد ده‌مێنێته‌وه.
لەگەڵ هاوسۆزیی قووڵم
رامۆن بلۆکوا
باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.