Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 21:20

جبوری‌ داوای‌ خۆپیشاندانی‌ ملیۆنی‌ ده‌کات له‌ رۆژی‌ هه‌ڵبژاردندا

بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق 12ی ئایار بەرێوەبچێت
کوردستان TV
100%


سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق رایگه‌یاند كه‌ هێشتا نه‌توانراوه‌ دیارده‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ بنەبڕ بکرێت، داواشی‌ له‌ عیراقییه‌كان كرد له‌ رۆژی‌ هه‌ڵبژاردندا و له‌ پێناو گۆڕانكاریدا "خۆپیشاندانی‌ ملیۆنی‌" ئه‌نجام بده‌ن.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ سه‌لیم جبوری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق له‌ میانی‌ كۆنگره‌ی‌ باقره‌ین له‌ وتارێكدا گوتی‌: "داواكاری‌ گۆڕانكاری‌ كه‌ عیراق هه‌وڵی‌ بۆ ده‌دات پێویستی‌ به‌ گۆڕانكارییه‌كی‌ ریشه‌یی هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌، هه‌روه‌ها تا ئێستا عیراق نه‌یتوانیوه‌ دیارده‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ نه‌هێڵێت و بنەبڕ بکرێت".

جبوری‌ داواشی‌ له‌ عیراقییه‌كان كرد له‌ رۆژی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌راندا خۆپیشاندانی‌ ملیۆنی‌ ئه‌نجام بده‌ن له‌پێناو گۆڕانكاریدا.

بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق 12ی ئایاری ئەمساڵ بەرێوەبچێت و 88 لیست و هاوپەیمانی كێبڕكێی بەدەستهێنانی 329 كورسی دەكەن، كە بە سەر پارێزگاكاندا دابەشكراوە و 24 ملیۆن كەسیش مافی دەنگدانیان لە پڕۆسەکەدا هەیە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.