پارێزگاری كه‌ركووك رایده‌گه‌ێنێ، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رعییه‌ت به‌و هه‌ڵبژاردنه نه‌ده‌یت كه پێشتر ده‌زانیت سه‌ركه‌وتوو نابیت ، كورد له ناوچه دابڕێنراوه‌كان به‌شداری نه‌كات باشتره.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركووك، له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند: بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رعییه‌ت به داگیركردنی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌درێت، باشتروایه كورد له‌و ناوچانه‌دا به‌شداری هه‌ڵبژاردن نه‌كات.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێ، : ئه‌وه پرسێكی نه‌ته‌وه‌ییه و دژی هیچ لایه‌نێك نییه، بۆی ئه‌وه‌ی شه‌رعییه‌ت به‌و هه‌ڵبژاردنه نه‌ده‌یت كه پێشتر ده‌زانیت سه‌ركه‌وتوو نابیت تێیدا به‌شداری نه‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ی رۆژ بتوانین بڵێین به‌شداریمان له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا نه‌كردووه.
به‌هۆی رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر نه‌جمه‌دین كه‌ریم ناچار بوو شاری كه‌ركووك به‌جێبهێڵیت ، دواتریش حكومه‌تی عێراق راكان سه‌عید جبووری به وه‌كاله‌ت كرده پارێزگاری كه‌ركووك .
سه‌رچاوه/كوردستان 24
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.