Erbil 11°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 08:28

سه‌رۆکی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ کاریگه‌رییه‌کانی ئێران په‌یوه‌ندی به‌ ئیماراته‌وه‌ ده‌کات

له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا له‌ كۆشكی سپی میواندارییه‌تی له‌ شازاده‌ی جێنشینی ئیمارات ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

تره‌مپ سوپاسی شازاده‌ی جێنشینی ئیمارات ده‌كات و سه‌باره‌ت به‌ رابه‌رایه‌تیی ئیمارات بۆ نیشاندانی ئه‌وه‌ی كه‌ رێكخراوی هاریكاریی كه‌نداو ده‌توانێت چ هه‌نگاوێك به‌رامبه‌ر به‌ ئێران بگرێته‌به‌ر، له‌ داهاتوویه‌كی نزیكشدا له‌ كۆشكی سپی میواندارییه‌تی محه‌مه‌د بن زاید ئالنهیان ده‌كات.

له‌ په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و محه‌مه‌د بن زاید ئالنهیان شازاده‌ی جێنشینی ئیمارات، تاوتوێی هه‌ماهه‌نگیی نێوان وڵاتانی ئه‌ندامی رێكخراوی هاریكاریی كه‌نداو و رێوشوێنه‌كان دژی كاریگه‌رییه‌كانی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌، تاوتوێكران.

كۆشكی سپی راگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی دوێنێی نێوان دۆناڵد تره‌مپ و محه‌مه‌د بن زاید ئالنهیان بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كان و ناوچه‌ییه‌كان تاوتوێكراون و تره‌مپ سوپاسی ئه‌لنهیانی كردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ رابه‌رایه‌تیی ئیمارات بۆ نیشاندانی ئه‌وه‌ی كه‌ رێكخراوی هاریكاریی كه‌نداو ده‌توانێت چ هه‌نگاوێك به‌رامبه‌ر به‌ ئێران بگرێته‌به‌ر.

ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌باره‌ی پێویستیی به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌ماهه‌نگیی و هاریكاریی له‌نێوان وڵاتانی ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه‌دا.

هه‌روه‌ها له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ خۆشحاڵ ده‌بێت به‌ میواندارییكردنی شازاده‌ی جێنشینی ئیمارات، محه‌مه‌د بن زاید ئالنهیان له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا له‌ كۆشكی سپی و له‌وباره‌یه‌وه‌ بیروڕا ئاڵوگۆڕكراوه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

 

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.