Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 18:26

فوئاد مەعسوم: قبۆڵی ناکەین هیچ هێزێکی بیانی شەنگال داگیربکات

فوئاد مەعسوم: پەیوەندییەكانی بەغداو هەولێرو گەڕاوەتەوە دۆخی ئاسایی
کوردستان TV
100%

سەرۆك كۆماری عیراق رایگەیاند پەیوەندییەكانی نێوان بەغداو هەولێرو گەڕاوەتەوە دۆخی ئاسایی خۆیی و دەشڵێت" قبۆڵی ناكەین هیچ هێزێكی بیانی شەنگال داگیربكات و بێتە خاكی عیراقەوە.

د.فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عیراق لەچاوپێكەوتێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی (حەیات)ی لەندەنی، كە ئەمڕۆ 4ی نیسانی 2018 بڵاوبۆتەوە، لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێم رایگەیاندوە" پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێم گەڕاوەتەوە دۆخی ئاسایی و گفتوگۆی هێمن و رانەگەیەنراویش لەنێوانیاندا هەیە، وەفدی هەرێم دەچێتە بەغداو بەهەمان شێوەیەش وەفدی بەغدا دەچێتە هەرێم.

سەرۆك كۆماری عیراق دەشڵێت: بەغداو هەرێم پێویستان بەیەكەو نەك هەرێم دەتوانێت دەستبەرداری حكومەتی ناوەندی بێت، نە حكومەتی ناوەندیش دەتوانێت دەستبەرداری هەرێم ببێت، چونكە هەردووكیان لەدەوڵەتێكدان و بەرژەوەندییەكان پێكەوەی گرێدراون.

د.فوئاد مەعسوم رونیشیكردۆتەوە كە حكومەتی ناوەندی بڕێك پارەی بۆ مووچە فەرمانبەرانی تەندروستی و پەروەردە رەوانەی هەرێم كردوە، ئەوەش  هەنگاوێكی زۆر باشە.

لەبەشێكی دیكەی چاوپێكەوتنەكەدا، سەرۆك كۆماری عیراق رایگەیاندوە" دوای كشانەوەی گەیلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لەشەنگال، قبوڵكراو نییە هێزی بیانی بەشێكی خاكی عیراق داگیر بكات، هەروەها ترسی خۆشی نیشانداوە لەدووبارەبوونەوەی سیناریۆتی عەفرین لەشەنگال، دەڵێت"هیوادارین توركیا هەنگاوی لەوشێوەیە نەنێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.