ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29ی ئاب، له سه‌ردانێكیدا بۆ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، عه‌لی زه‌یدی سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ ڕایگه‌یاند،، كار ده‌كه‌ین بۆ کاراکردنه‌وه‌ی یاسای خەڵاتکردنی ئەو کەسانەی زانیاری لەسەر دۆسیەکانی گەندەڵی به داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌ت ده‌ده‌ن.
هاوكات، زه‌یدی له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق داواشی کرد راپۆرتی مانگانە و وەرزی لەسەر چۆنیه‌تی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ئاستی دەستکەوتەکان پێشکەش بکرێت.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە تێیدا هاتووە، زەیدی له سه‌ردانه مه‌یدانییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ستافی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی جەختی لەوە کردەوە، جەنگی دژ بە گەندەڵی جەنگێکی گەورەیە و دەستەی دەستپاکی هێڵی پێشەوەی بەرگرییە لەم رووبەڕووبوونەوەیەدا.
ڕاشیگه‌یاند: وه‌كو خودی خۆی و ته‌واوی كایه‌كانی حكوومه‌ت له پشتی ئه‌وان ده‌بن و پشتگیریی ته‌واوی خۆی بۆ كاره مه‌یدانییه‌كانیان خسته‌ڕوو.
له دیداره‌كه‌دا عه‌لی زه‌یدی ڕاشكاوانه به سه‌رۆك و ستافی ده‌سته‌كه‌ی گوتووه: نابێت ڕۆڵی دەستەی ده‌ستپاكی تەنیا لە چاودێریکردنی دوای ڕووداوەکاندا کورت ببێتەوە، بەڵکو پێویستە ڕۆڵێکی كاریگه‌رییان هه‌بێت له ڕێگرییه‌كان و چاو نه‌ترسانه و پشتئه‌ستوور به یاسا كاره‌كانیان بكه‌ن به‌بێ جیاوازی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.