Erbil 31°C دووشەممە 28 ئەیلوول 00:48

دوای چوار ڕۆژ لە ونبوونی کچێکی تەمەن 24 ساڵ لە دینارتێ بە زیندوویی دۆزرایەوە

100%

دوای چوار ڕۆژ لە دیارنەمانی بە شێوەیەکی لەناکاو، کچێکی گەنجی خەڵکی دەڤەری دینارتێ لە سنووری پارێزگای دهۆک، بە سەلامەتی و بە زیندوویی دۆزرایەوە و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست گەیەندرایە نەخۆشخانە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان تیڤی، ئەو کچە ناوی (شیرین یاسین)ـە و تەمەنی 24 ساڵە، دانیشتووی گوندی کادانەیە لە سنووری ناحیەی دینارتێ. ناوبراو پێش چوار ڕۆژ لەمەوبەر بە شێوەیەکی نادیار لە ماڵ دەرچووبوو و بێسەروشوێن ببوو، ئەمەش نیگەرانی و دڵەڕاوکێیەکی زۆری لای کەسوکارەکەی دروست کردبوو.

پاش هەڵمەتێکی چڕ و بەردەوامی گەڕان و پشکنین کە لەلایەن کەسوکاری و خەڵکی ناوچەکەوە ئەنجامدرا، سەرەنجام توانرا ئەو کچە بە زیندوویی بدۆزرێتەوە.

دەستبەجێ دوای دۆزینەوەی، ناوبراو ڕەوانەی نەخۆشخانەی فێرکاری کرا بۆ ئەوەی لەژێر چاودێریی پزیشکیدا بێت و پشکنینی پێویستی بۆ ئەنجام بدرێت بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە دۆخی تەندروستی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.