منداڵێکی تەمەن چوارساڵان لە حەوزی باخەکەیاندا خنکاوە و گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە دەڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و تەرمی منداڵەکەش ڕەوانەی پزیشکی دادی هەڵەبجە کراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاکام قوتبەدین، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند کە منداڵێکی چوارساڵان بەناوی سان عامر تۆفیق لەناو حەوزی باخەکەیان خنکاوە.
گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە دەڵێت، ڕووداوەکە لە گوندی یەڵانپێی سەر بە قەزای خورماڵ بووە و دوای گەیشتنی تیمەکانیان ڕاستەوخۆ تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی هەڵەبجە کراوە.
ئاکام قوتبەدین گوتیشی: لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە لە بنکەی پۆلیسی خورماڵ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لە پشت هۆکاری ڕووداوەکەوە دەستی پێ کردووە.
منداڵێكی چوار ساڵان لە حەوزی باخەكەیان خنكا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.