ئه‌مرۆ شه‌ممه 29ی ئاب، سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی كۆچی دوایی مه‌هدی زانا نیشتیمانپه‌روه‌ری كورد و سه‌رۆكی شاره‌وانی ئامه‌د په‌یامێكی هاوخه‌میی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، دڵگرانم و سه‌ره‌خۆشی له ماڵبات و كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌كه‌م.
ئه‌وه‌ش ده‌قی په‌یامی هاوخه‌میی سه‌رۆك بارزانییه..
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و تێكۆشەری كورد و سەرۆكی پێشووی شارەوانیی ئامەد (مەهدی زانا)ـم پێ گەییشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی كوردپەروەر و خەباتگێڕی مەهدی زانا و هەروەها خوشكی بەڕێزم (لەیلا زانا) هاوژینی خوالێخۆشبوو مەهدی زانا و تەواوی كەسوكار و دۆست و ئاشنایانیان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی مەهدی زانا بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مسعود بارزانی
29ی ئابی 2026
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.