Erbil 31°C سێشەممە 29 ئەیلوول 02:54

ئەمەریکا: ترەمپ ئامادەیە بە مەرج سزاکانی ئێران سووک بکات

100%

بەرپرسێکی ئەمەریکی ئاشکرای کرد، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا ئامادەیە سزاکانی سەر ئێران سووک بکات و دەستڕاگەیشتن بە سەرمایە بلۆککراوەکانی ئەو وڵاتە ئاسان بکات، بەو مەرجەی تاران لە دۆسیەی ئەتۆمیدا پێشکەوتن بەدەستبهێنێت.

بەرپرسە ئەمەریکییەکە ڕایگەیاندووە: گفتوگۆیەکی ئەرێنیمان لە ڕێگەی نێوەندگیەرانەوە لەگەڵ ئێران هەیە، بەڵام هیچ ڕێککەوتنێک نابێت ئەگەر پرسی ئەتۆمی چارەسەر نەکرێت. واشنتۆن جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە دەبێت ئەمجارە گەرەنتیی تەواو هەبێت کە ئێران جدییە و تەنیا دەیەوێت لەو دۆخە سەختە ئابوورییەی تێیکەوتووە ڕزگاری بێت.

سەرەڕای ئەوەی ئێران دەڵێت لە دۆسیەی ئەتۆمیدا نەرمیی نواندووە، بەڵام بەرپرسە ئەمەریکییەکە ئاماژەی بەوە کرد کە هێشتا جیاوازیی گەورە لە نێوان هەردوو لادا هەیە سەبارەت بەوەی کێ دەبێت یەکەم هەنگاو بنێت. واشنتۆن متمانەی تەواوی بە بەڵێنەکانی تاران نییە، بەتایبەت دوای ئەوەی ئێران پێشێلی لێکتێگەیشتنەکانی کردووە و تەقەی لە کەشتییە بازرگانییەکان کردووە.

بەرپرسەکە ئاشکرای کرد کە گەمارۆ دەریاییەکان و سزاکانی ئەمەریکا بەردەوامن لە لاوازکردنی پێگەی ئێران و بووەتە هۆی ئەوەی تاران لەژێر فشارێکی گەورەدا بێت، لە کاتێکدا هاتوچۆ لە گەرووی هورمزدا ڕووی لە زیادبوون کردووە.

لە کۆتاییدا، بەرپرسە ئەمەریکییەکە جەختی کردەوە کە ترەمپ خاوەن سەبر و پشوودرێژییە و بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری ئامانجی سەرەکیی خۆی نابێت، ئەویش ڕێگریکردنە لەوەی ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.